کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا، ئۆکراین پڕچەک دەکات!

13:56 - 15 رێبەندان 2714

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە هێزی سەربازی ئوکراین پڕ چەک دەکەن، لە بەرانبەردا کرێمەل ئەمریکای بەوە تاوانبار کرد کە یارمەتی و پشتیوانی ئەمریکا لە حەلی سەربازی بۆ قەیرانی ئوکراین کەڵکی وەرگرتوە. روانگەی رووسی ئەوە بە بەرخووردی هەڵکووتانە سەریان دەشووبهێنیت.

11979.jpg

حەسەن پاڵانی

کەرەستە و جاکەتی گوولە نەوڕ، لەفاف و برین پێچ، وەسیلەی وێنە قەوی کردن بۆ ئەو پشێویەی کە هەرچی زیاتر لە قیرانی ئوکراین دەچواتە سەر، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تا ئەو ڕادەیە یارمەتی هێزی سەربازی ئوکراین دەدات دژ بە جوداییخوازانی یاخی لە خۆرهەڵاتی ئوکراین، ئەو یارمەتیانە کە بە سەربازانی ئووکراین دەکرێت وەسیلە و ئامرازی مرۆیین، نەک کەرەستەی سەربازی و کوشتار.

بە پێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی نیورک تایمی ئەمریکی پێدەچێت، شێوەی یارمەتییەکان ئاڵوگۆڕی بە سەردابێت. کارناسانی باڵای ئەمریکا ئێستا سەرقالی هەڵسەنگاندنن کە هەندێک جۆری چەکووچۆڵی بەرگری کردن لە خەڵک و میللەت، روانەی ئووکراین بکەن.

هەناردەکردنی ئەو کەرەستانەی کە قسەی لە سەر کراوە وەک رووبوتی زرێپۆشی و کەرەستەی گەڕان و بەدواداچوون، لە ئەو کەرەستانەن کە دیار و بەرچاوە. بە پێی لێدوانی ئاکوب هێدنسکووگ لە بەشی ناوەندی توێژینەوەی گشتی ئەمنی. ئەم هەڵوێستەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وەها پێناسە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت کە سەقفی یارمەتیەکانی بەرزدەکاتەوە تا سیگناڵێک بێت بۆ رووسیە، رووسیە مەجبوور بکات، بگەرێتەوە سەر مێزی وتووێژ و دانیشتنەکان. وەزیری دەرەوەی رووسیە سەرگێر لارلۆڤ تاوانباری ئەو زانیاریانەی کە لە رۆژ نامەی نیۆیۆرک تایم دەرچووە دەکات و ئەمریکا بەوە خەتابار دەکات کە دەیهەوێت لە ڕێگای شەڕ و کێشەوە کۆتایی بە ناکۆکییەکان بێنێت.

بەپێی لێدوانی لارلۆڤ لە ناوەندی خەبەری رێووترز، شێوەی دەربڕین و هەلوێستەکانی واشینگتون، نیشاندەری ئەوەیە کە یارمەتی و ئیمکانات دەخاتە گڕ بۆ ئەوەی بێ قەید و شەرت هاوکاریی ناوەند و ئیدارەکانی ئوکراین بکات، لە هەڵبژاردنی چارەسەری سەربازی دژ بە ئەو شەڕە.

هەروەها بە پێی بۆچوونی رووسیە، ئوکراین تاوانبارە بە بەرزکردنەوەی ئاست و ڕێژەی شەڕەکان. دەڵێت دەستی باڵای هەیە لە گەشەسەندنی شەڕەکاندا، وەلی یاکووب هیدنس سکووگ ئەوە رەد دەکاتەوە.

ئوکراین مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و چوارچێوە و تەواویەتی خاکی خۆی بپارێزێت. دەبیت ئەو ئیجازەیە بە ئوکراین بدرێت ئەو کارە بکەن، بەرگری کردن لە خۆ بە مەعنای بەرز کردنەوەبو بروزی شەڕ نیە، بە پێی لێدوانەکانی یاکووب.

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تا ئێستا سەبارەت بە ئەو پرسیارە هیچ لێدوانێکی نەداوە و هیچ هەڵویستێکی نەبووە. بە پیی قسەکەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ییان پسکی لە شەوی دووشەممە بە کاتی سوید.

بە پێی قسەی ئەو، ئەوە وتووێژیکی بەردەوامە. چەندین مرۆڤ، لە سەریەکەوە لانیکەم یەک مەدەنی کوژرا لە دەرگیرییەکانی رۆژی دووشەمە لە خۆرهەڵاتی ئوکراین.

ڕیبەری جیایی خوازی سەربە رووسیە لە دوونیتسک ئەوەی دووپات کردەوە یاخیبووان لە حاڵی خۆ رێخستنن و زیاتر لە ١٠٠٠٠٠ هەزار سەربازیان ئامادەی هێرشبردنە بۆسەر هێزەکانی دەوڵەت. بەم نزیکانە رێخستنێکی گشتی لە شاری دوونیتسکی کۆماری خەڵکی لە ماوەی ١٠ رۆژدا ڕێک دەخرێت.

بە پێی وتەی ڕێبەری جیاخوازان ئەلیکساندەر زاکەرچینکوو کە بۆ ناوەندی خەبەری قەسەی دەکرد.

سەرچاوە:
http://www.msn.com/sv-se/nyheter/other/usa-kan-ge-vapen-till-ukraina/ar-AA8TgcD?ocid=mailsignoutmd


ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە