کوردستان میدیا: ئیسماعیل ئاغای پیرۆتی ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی شاری مەهاباد بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، ئیسماعیل ئاغای پیرۆتی کوڕی حەمەدەمین ئاغای پیرۆتی و برای دکتور کەریم پیرۆتی بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ئیسماعیل ئاغا یەکێک لەو کەسانە بوو کە لەشەڕی نەغەدە بە توندی بریندار ببوو و لەو کاتەوە هەتا ئێستا باری تەندروستی تێکچووبوو.
کاک ئیسماعیل کوڕی حەمەدەمین ئاغای پیرۆتی دێبوکری بوو کە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا لەو کەسانە بووە کە هاورییەتی پێشەوا قازی محەممەدی بۆ سەفەر بۆ ئازەربایجان کردووە و هێز و پێشمەرگەکانیشی ئەرکی پاراستنی پێشەوایان لە ئەستۆ بووە.
هەروەها ئیسماعیل ئاغا برای دوکتور کەریم پیرۆتی هاوڕێ و دۆستی نزیکی دوکتور قاسملوو بوو کە دوایین خانەخوێی دوکتور قاسملوو لە وڵاتی ئوتریشیش بووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری پیرۆتی دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

ئیسماعیل ئاغای پیرۆتی