کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لە دەستدانی سێ لاوی کورد لە شاری بانە

21:37 - 13 بەفرانبار 2718

بە پێی هەواڵدەریی موکریان سێ لاوی کوردی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی " سەیوان زارعی تەمەن ٢٦ ساڵ، بەهادین کەریمی تەمەن ٢٥ ساڵ و عەبدولباقی فارووقی تەمەن ٢٧ ساڵ" لە نزیک گوندی "سیچان" لە ماڵێکدا لە نێو باخێکی ئەو ناوچەیەدا، بە هۆی گازی " مونوکسید کەربۆن" گیانیان لە دەست دا. شیاوی باسە ساڵانە لە وەرزی سەرمادا بە هۆکاری لە بەرچاو نەگرتنی ئەیمەنی و ڕێکاری پێویست بە هۆی کەرەسە گەرمکەرەوەکان دەیان کەس لە کوردستان گیانیان لە دەست دەدەن.