کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی کارەساتی کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەرانی کورد

21:42 - 13 بەفرانبار 2718

لە درێژەی هێرش و تەقەکردن لە کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی رێژیمەوە رۆژی چوارشەممە لە سەر سنووری بانە کۆڵبەرێک بە ناوی سابیر موحسنی تەمەن ٢١ ساڵ بریندار کرا. بە پێی ڕاپٶرتی کۆڵبەرنیوز ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئسلامی ئێران رۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانبار دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بە هۆی تەقەی راستەوخۆ ، کۆڵبەرێک بە ناوی سابیر موحسنی بریندار کراوەو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری بانە. بە پێی ڕاپۆڕتی وەرزانەی "چاونیوز" لە ماوەی ئەم سێ پاییزدا 70 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو 70 کەسە 23 کەس کوژراون و 47 کەسیش بریندار بوون. له‌و 23 کۆڵبەر و کاسبکاره‌ کە کوژراون، 16 کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 3 کۆڵبەر و کاسبکاریش بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و لە ئاکامی بەربوونەوە لە بەرزایی یان وەرگەڕانی ترۆمبیلەکانیان مردوون و 7 کۆڵبەریش بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنوو و مانەوە لە سەرما و بەستەڵەکدا لە سەرما ڕەق هەڵاتوون. لەو 47 کۆڵبەرەش کە بریندار بوون، 43 کۆڵبەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون و 4 کۆڵبەریش بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و لە ئاکامی بەربوونەوە لە بەرزایی برینیان هەڵگرتووە.