کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی کەسایەتییەکی دڵسۆز و لایەنگرێکی وەفاداری حیزبی دێموکرات لە سنە

15:38 - 30 گەلاوێژ 2721

کەسایەتییەکی دڵسۆز و لایەنگرێکی وەفاداری ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان خەڵکی شاری سنە بە ناوی " عابدین ناهید" بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری تاران کۆچی‌دوایی کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، عابدین ناهید، کەسایەتیی دڵسۆز و لایەنگری ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری تاران، دڵە پڕ لە هیوای ئازادییەکەی لە لێدان کەوت و و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان و کەسوکاری کرد. کاک عابدین کەسایەتییەکی دڵسۆز و لایەنگرێکی بە ئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە بوو و هەمیشە کەسێکی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات بوو و هەروەها ناوبراو برای دوو شەهیدی دەستی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی بە ناوەکانی "شەهریار و ئێحسان ناهید" بوو کە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا بە دەستی تێرۆریست "خەڵخاڵی" لە فڕۆکە‌خانەی شاری سنە لەسێدارە دران. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، بەبۆنەی کۆچی‌دوایی کاک عابدین ناهید، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەموو کەسوکاری ناوبراو دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.