کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی دوو نووسەری کرماشانی بە زمانی ئاڵمانی بڵاو کرایەوە

15:09 - 21 رەزبەر 2721

ناوەندی "پێنی" ئاڵمانی بەرهەمی دوو نووسەری کوردی پەنابەری وڵاتەکە چاپ و بڵاو دەکاتەوە. لە سەرەتای ئەم مانگەوە رێکخراوی پێنی ئاڵمانی بەرهەمی دوو نووسەری کوردی کرماشانی بە ناوەکانی ژیار جەهان‌فەرد و ئانیسا جەعفەری‌‌مێهر، لەژێر ناوەکانی "شەوی بێ‌ کۆتایی کەهروبایی، دەنگەلێک لە تاراوگەوە و سەرە لاسەنگەکان" چاپ و بڵاو کردەوە. ژیار جەهان‌فەرد، ئەندامی ناوەندی پێنی کورد و پێنی ئاڵمانییایە، ئەم نووسەرە چەند جار لە ئێران و لە تورکیە لەسەر پرسی کورد دەسبەسەر کراوە. ئانیسا جەعفەری‌مێهر، خاوەنی یەکێک لەو بەرهەمانەیە و خەڵکی شابادی کرماشانە و زمانناسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەواو کردووە، دوو ساڵ پێش ئێستا لەلایەن ئیتلاعاتی سپای کرماشانەوە دەسبەسەر کراو و ساڵی ڕابردووش جارێکی دیکە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری کرماشان دەسبەسەر کرابوو.