کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی برای شەهیدێکی حیزب لە ناوچەی ڕەبەت

14:13 - 24 رەزبەر 2721

ڕەحمان فەیزی خەڵکی گوندی مەکڵاوێ لە ناوچەی مەیدان‌چۆغەی ڕەبەت ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک ڕەحمان فەیزی برای شەهید مەحموود فەیزی لە ناوچەی مەیدان‌چۆغەی ڕەبەت بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و دڵە پڕ لە هیواکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت. کاک ڕەحمان فەیزی کوڕی ڕەسووڵی فەقێ ئەحمەد، خەڵکی گوندی مەکڵاوێ لە ناوچەی مەیدان‌چۆغەی ڕەبەت و برای شەهید مەحموود فەیزی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و حیزبی پەروەردە ببوو؛ ناوبراو وێڕای باوک و براکانی یارمەتیدەر و هاوکاری تێکۆشەرانی جووڵانەوەی پڕشکۆی ساڵانی ٤٦_٤٧بوو. شەهید مەحموود فەیزی پێشمەرگەیەکی ئازا و فیداکار و کادرێکی بەوەج و تێگەیشتووی حیزبەکەمان لە ناوچەی ڕەبەت و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵک بوو کە بەداخەوە لە شەڕێکی قارەمانانە لە نزیک گوندی جانداران لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، گیانی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان دەکا و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی مێژوو دەبێ. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی‌دوایی کاک "ڕەحمان فەیزی"، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.