کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی بانە

14:47 - 25 رەزبەر 2721

کۆڵبەرێک بە ناوی سەرکەوت میرزایی، بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنوورەکانی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری ناوچەی بانە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکام‌دا کۆڵبەرێک بە ناوی "سەرکەوت میرزایی" بریندار بووە. جێگای ئاماژەیە کە، ئەو کۆڵبەرە بە چەکی "تاپڕ" تەقەی لێکراوە و لاقی بریندار بووە، هەروەها سەرکەوت میرزایی پێشتریش لە ڕێکەوتی سێشەممە ۱۱ی جۆزەردان لەلایەن ئەو هێزانەوە دەگیرێ و بە سەرەنێزە بریندار دەکرێ و بارەکەشی تاڵان دەکرێ.