کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری بێستوون

14:20 - 28 رەزبەر 2721

بەهۆی تەقینەوەی مین لە بێستوون هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی برینداربوو. ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام ئەحمەدی"، کوڕی والی و خەڵکی گوندی "زمکان" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری بێستوون، لاقی بە سەختی بریندار بوو. ئەو هاووڵاتییە پاش ئەو ڕووداوە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان کرا و لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە. جێی ئاماژەیە کە ساڵانە بە سەدان کەس لە سنوور و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، دەکەونە سەر مینە چێنراوەکانی ڕێژیم و گیانیان لەدەست دەدەن و یان بە سەختی بریندار و کەمئەندام دەبن.