کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥٠٠ کتێبی فێربوونی نووسینی کوردی لە بۆکان بڵاو کرایەوە

14:35 - 28 رەزبەر 2721

لەلایەن ڕێکخراوی کولتووری و هونەریی مامۆستا "زیرەک" لە بۆکان، ٥٠٠ کتێبی فێربوونی نووسینی زمانی کوردی بڵاو کرایەوە. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن ڕێکخراوی کولتووری و هونەریی مامۆستا "زیرەک"، ٥٠٠ کتیبی فێربوونی نووسینی کوردی لە نووسین و ئامادەکردنی مامۆستا "سووسەن حەسەن‌زادە" لە شاری بۆکان لەسەر پردی "کۆسە، سەیرانگای کێوەڕەش و جادەی کۆسە" بەخۆڕایی و بە شێوەی خۆبەخشانە لەلایەن پارێزەرانی زمانی کوردی لەنێو خەڵکدا بڵاو کرایەوە. ئەم هەوڵە لەلایەن کوڕان، کچان و گەنجانی ئەم شاری بۆکان پێشوازییەکی بەرچاوی لێ‌کرا.