کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارەساتی ژینگەیی بەهۆی ناکارامەیی ڕێژیمەوە لە سەراوی ڕوانسەر

15:02 - 28 رەزبەر 2721

بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە بواری پاراستنی ژینگەوە، لە سەروای ڕوانسەر بەهۆی بێ ئاوییەوە زۆربەی ماسییەکان لەناوچوون. ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ماسییەکانی "سەراو"ـی شاری ڕوانسەر بەهۆی بێ‌ئاوی زۆربەیان لەناو چوون کە ئەوەش بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە کوردستان کە هیچ گرینگییەک بە ژینگەی ئەو ناوچەیە نادەن و بە پلانە نازانستییەکانیان کارەساتی ژینگەییان خوڵقاندووە. ئەنجومەنی ژینگەپارێزی "چرۆ"ـی ڕوانسەر بۆ ڕزگارکردنی ئەو ماسییانە کە هێشتا ژمارەیەکیان زیندوون، ماوەی دوو ڕۆژە بە تانکێر، ئاو بۆ ئەو سەراوە دەگوازنەوە و لە هەمانکاتیشدا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەو شارەدا بە بەرپرس دەزانن لە ڕوودانی کارەساتی ژینگەیی کوردستان بەگشتی و ڕوانسەر بەتایبەتی.