کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری هەولێر فستیڤاڵێکی تایبەت بە مامۆستای حەوت هونەر بەڕێوە چوو

14:12 - 29 رەزبەر 2721

فستیڤاڵێکی تایبەت بە مامۆستای کۆچکردوو" مامۆستا عەباس کەمەندی" بە ناوی مامۆستای حەوت هونەر لە شاری هەولێر و بە بەشداریی بنەماڵەی کەمەندی و هونەرمەندان و کەسایەتییە فەرهەنگی و ئەدەبی و هونەرییەکانی کورد بەڕێوە چوو لە فێستیڤاڵەکەدا وێڕای پیشاندانی دیکیۆمێنتارییەک لەسەر ژیانی هونەریی هونەرمەند عەباس کەمەندی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری دامودەزگا فەرمی و هەنەرییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەک نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، پارێزگاری هەولێر، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، بەڕیوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و چەندین ڕێکخراو و دامەزراوی دیکە خەڵاتیان بە بنەماڵەی عەباس کەمەندی پێشکەش کرد. هاوکات لە فێستیڤاڵەکەدا دوو کتێب بەناوەکانی (حەکایەت و هیدایەت) و (مامۆستای حەوت هونەر) لە نووسین و گردوکۆی نووسەر و ڕۆژنامەنووس بەرهەم عەلی کە لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی عەباس کەمەندی بوو، بڵاو کرایەوە.