کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مامۆستا شێخ ڕەشید حوسەینی لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی فەرهەنگیی_ئەدەبیی مەریوان

14:15 - 29 رەزبەر 2721

مامۆستا شێخ ڕەشید حوسەینی لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی فەرهەنگیی_ئەدەبیی مەریوان بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستا شێخ ڕەشید کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و فەرهەنگیی گەلەکەمان و شاری مەریوان بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. مامۆستا شێخ ڕەشید هاوڕێ لەگەڵ نەمران مامۆستا شێخ حەمە مارف مەریوانی، مامۆستا مەلا محەمەد جەوانڕۆییی، مامۆستا مەلا بورهان عالی و پۆلێ لە لاوانی دڵسۆزی نیشتمان ساڵی ۱۳٦۹ی هەتاوی بۆ خزمەت بە فەرهەنگ و وشە و زمانی کوردیی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ ئەدەبیی مەریوانیان دامەزراند و تاوەکوو ئەمڕۆ خەریکی گەشە و پێگەیاندنی نەوەی نوێ و خزمەت بە نەتەوەکەمانن.