کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی ژنە چالاکێکی کوردی خەڵکی شاری سنە

14:31 - 2 خەزەڵوەر 2721

چالاکێکی ژنی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هیزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مریەم سادقی، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و هەروەها ئەندامی کۆمیتەی هاواهەنگی بەمەبەستی هاوکاریکردن ڕێکخراوە کرێکارییەکان و دەسبەسەریان کرد. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بەبێ پیشاندانی بەڵگەی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دواتر ماڵەکەشیان پشکنیوە. هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ مریەم سادقی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە کە مریەم سادقی ساڵی ٩٧یش جارێکی دیکە لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە بانگ کرابوو و لێپەرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.