كوردستان میدیا: كورتە فیلمی بەسەرهاتەكانی ژن و مێرد لەدەرهێنانی كەیوان كەریمی، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فرایبورگ لە وڵاتی سویس نمایشكرا.
ماڵپەڕی سینەما خەبەر بڵاوی كردەوە، كورتە فیلمی بەسەر هاتەكانی ژن و مێرد لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد كەیوان كەریمی، لە بەشی كورتە فیلمەكانی ٢٧ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فرایبورگ لە وڵاتی سویس نمایشكرا.
بەرهەمی ئەو سینەماكارە بۆ یەكەم جارە لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیدا بەشداریی دەكات.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فرایبورگ یەكێكە لە فێستیڤاڵە گرینگەكانی فیلمی درێژی سینەمایی لە ئورووپا كە لە سەرتاسەری جیهاندا ٢٠ كورتە فیلم بۆ نمایش لە بەشی تایبەتدا دەستنیشان دەكات.
سیناریۆی فیلمی بەسەرهاتەكانی ژن و مێرد لە چیرۆكنووسی ناوداری ئیتاڵی ئیتالۆ كالوینو Italo Calvino وەرگیراوە.
.