کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كتێبێك بە ناوەرۆكی مەتەڵ و حەقایەتی فولكلۆری كوردی كەوتە بەر دیدی خوێنەران

19:13 - 7 رێبەندان 2712

كوردستان میدیا: كتێبی دیاری تیلەكۆ پێك هاتوو لە كۆمەڵێ مەتەڵ و حەقایەتی فولكلۆری كوردی، چاپ و بڵاو كرایەوە.
كتێبی دیاری تیلەكۆ لە ئامادە كردن و نووسین خالید عەلیزادە پێك هاتوو لە دوو بەشی كۆكردنەوە و شرۆڤەكاری بڵاو كرایەوە.
خالید عەلیزادە لەبەشی یەكەمی ئەو كتێبەدا زیاتر لە سێ‌ هەزار مەتەڵ و پەند و هەقایەتی فولكلۆری ناوچەی تیلەكۆی شاری سەقزی، تێدا گونجاندووە.
ئامانج لە چاپی ئەم كتێبە ئاشنا كردنی نەوەی ئەمرۆ و داهاتوو بە فەرهەنگ و مەتەڵە كوردییەكانە.
كتێبی دیاری تیلەكۆ ٢ هەزار تیراژی لێ‌ چاپ و بڵاو كراوەتەوە.