کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێمۆكرات بەشداریی لەجێژنی نەتەوەیی ئەمریكا، لەشاری هەولێردا كرد

16:57 - 13 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستی بەڕێز مستەفا هیجری لەسەر بانگهێشتی كۆنسولخانەی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان، بەشدایی لە ٢٣٧مین ساڵوەگەڕی جێژنی نەتەوەیی ئەو وڵاتەدا كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٢ی پووشپەڕ بەڕێوە چوو و شاندی حیزبی دێمۆكرات لەلایەن نوێنەرانی سیاسی ئەمریكاوە پێشوازییان لێكرا و ئەو ئاهەنگە بە خوێندنەوەی سردوودی نەتەوەیی ئەمریكا، عێراق ‌و سروودی نەتەوەیی كورد ئەی رەقیب دەستی پێكرد.

بڕگەیەكی دیكەی بەرنامەكە پێشكەش كردنی راپۆرتێكی سیاسی لەسەر كار ‌و چالاكییەكانی كۆنسولخانەی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان ‌و خزمەتگوزاریە سیاسی ‌و ئابوورییەكانی بوو.

بەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكە راگەیاندنی ئاڵوگۆڕ لەنوێنەرایەتی سیاسی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان بوو و كۆنسوولی نوێیان لەهەرێمی كوردستان بەبەشداران ناساند.

بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆنسوولی نوێی ئەمریكای بە فەرمی وەرگرت ‌و سپاسی كارەكانی كۆنسوولی پێشووی كرد.

بڕگەیەكی دیكەی ئەو ئاهەنگە پێشكەش كردنی وتار ‌و بەخێرهاتنی كۆنسوولی نوێ‌‌و سپاسی ‌و پێزانینی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنسوولی پێشووی ولاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بوو كە لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی نوسینگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەش كرا.

شاندی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستی رێزدار سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات لەو رێوڕەسمەدا توانی لەگەڵ كۆمەڵێك كەسایەتی سیاسی و دۆستی دێرینی حیزب چاوپێكەوتنی هەبێت.