کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٦ی خه‌رمانان ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی، کۆمیته‌ی ناوەندیی حیزب، راگه‌یه‌نراوێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه.
دەقی راگه‌یه‌نراوه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌کان!
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان!
لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران!
٢٦ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بیست ساڵ به‌سه‌ر تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیان فه‌تاح عه‌بدولی، هومایون ئه‌رده‌ڵان و نووری دههکوردی تێپه‌ڕ ده‌بێ.
بڕیاری هه‌یئه‌تی ویژه‌ی کۆماری ئیسلامی که‌له به‌رپرسانی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه بۆ تیرۆری که‌سایه‌تییه ئازادیخوازه‌کانی ئێرانی پێک هاتووه، دژ به گیانی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له کاتێکدا به‌هۆی تیرۆریسته‌کانی ئه‌و رێژیمه‌وه به‌ڕێوه چوو که هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رۆکایه‌تیی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی بۆ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نترناسیۆنال سوسیالیست چوو بوونه برلین و چه‌ند کاتژمێرێک پاش کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه نێونهتهوهیییه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تییه‌کانی ئوپۆزیسیونی ئێرانی بۆ باس له‌سه‌ر شێوه‌کانی هاوکاری له خه‌بات دژی کۆماری ئیسلامی کۆ ببونه‌وه.
تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی ته‌نیا کرده‌وه‌ی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی دژ به گیانی که‌سایه‌تییه ئازادیخوازه‌کانی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بوو، به‌ڵکوو پێشتریش ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌و که‌سایه‌تییانه له‌لایه‌ن ماشینی تیرۆری ئه‌و رێژیمه‌وه کرا بوونه ئامانج و له یه‌کێک له وڵاتان گیانیان لێی ئه‌ستێندرا بوو، هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیانه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا بوو که سێ ساڵ پێش تیرۆری دوکتور سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی دوکتور قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات له ڤییه‌ن پێته‌ختی ئوتریش له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی ئه‌و رێژیمه‌وه تیرۆر کرا بوو.
له نێو بردنی که‌سایه‌تییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی تیرۆری ئه‌و رێژیمه‌وه سیاسه‌تێک بووه که هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکار رێژیمه‌وه به پێی نێوه‌ڕۆکی کۆنه‌په‌رستانه و دژی ئینسانی ئه‌و رێژیمه به کردوه و به به‌ربڵاوی به‌ڕێوه چووه، به شێوه‌یه‌ک که تیرۆریزم بووه‌ته به‌شێکی جیا نه‌کراوه له نێوه‌ڕۆکی رێژیمی کۆماری ئیسلامی. هه‌ر چه‌ند ئه‌و تیرۆرانه زیاتر له وڵاتانی دێموکراتیکی ئورووپایی به‌ڕێوه‌چوون و له راستیدا سهروهڕی ئه‌و وڵاتانه پێشیل کران، به‌و حاڵه‌ش پێوه‌ندییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه رێگر بوون له به‌رده‌م به‌دواداچوون و دژ کرده‌وه نیشان دانی جیددی به‌رانبه‌ر به رێژیمی کۆماری ئیسلامی. له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێویسته ئاماژه به هه‌ڵوێستی ده‌گمه‌ن و شوێندانه‌ری ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان بکرێ، که به پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خۆی و به دواداچوونێکی عادڵانه رێبه‌رانی پایه‌به‌رزی کۆماری ئیسلامیی به بڕیارده‌ر و تیرۆریسته‌کانی ئه‌و رێژیمه‌ی به تاوانبار ناساند و مۆری ریسوایی له کارنامه‌ی ئه‌و رێژیمه‌وه دا. هه‌رچه‌ند تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی هه‌رگیز له نیوه‌ڕۆکی کۆماری ئیسلامی دوور نه‌بووه، به‌ڵام بڕیاری بۆێرانهی ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان شوێنی له‌سه‌ر که‌م بوونه‌وه‌ی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دانا. بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌زگای قه‌زایی ئوتریش له تیرۆری دوکتور قاسملوودا، یان ده‌زگاکانی قه‌زایی باقی وڵاتانی ئۆرووپایی رێگای ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمانیان گرتبا به‌ر ره‌نگه تیرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی یان تیرۆری که‌سایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی ئێران روویان نه‌دابا.
دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی ئازادیخوازێکی ناسراوو، لایه‌نگری شێلگیری دێمۆکراسی بوو، دێمۆکراسی بۆ مرۆڤه‌کان ئه‌وه‌نده به پێویست ده‌زانی که هه‌وا بۆ ژیان و زیندوومانه‌وه پێویسته، ئه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی سوڤیه‌تی ئه‌و کاتی به ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی دێمۆکراسی و ویستی دێموکراسیخوازی به هانده‌ری ئه‌م ئاڵوگۆڕه ده‌زانی. دوکتور سادق وێڕای باوه‌ڕی قوولی به دێمۆکراسی پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه که مرۆڤ ته‌نیا به دێمۆکراسی ناژی و پێویستی به دابین بوونی کۆمه‌ڵێک نیازی ئینسانی دیکه‌ش هه‌یه، بۆیه بۆ دابین بوونی دێمۆکراسی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی باوه‌ری قوولی به سوسیالیزمی دێموکراتیک هه‌بوو و له‌و بواره‌دا هاوبیری دوکتور قاسملوو بوو.
دوکتور سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی له‌پێناو دابین بوونی دێمۆکراسیدا هه‌ر جۆره حکوومه‌تێکی ئیدئۆلۆژیکی ره‌ت ده‌کرده‌وه و پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت که حکوومه‌تێک که له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ر ئیدئۆلۆژێک یان هه‌ر مه‌زهه‌بێک دابمه‌زرێ له‌گه‌ڵ دێمۆکراسی و ئوسووله دێمۆکراتیکه‌کان یه‌ک ناگرێته‌وه. دوکتور سادق ئۆگرێ ئاشتی و ئارامی و به یه‌که‌وه ژیان بوو. به‌ڵام پێی وابوو ئه‌م ئاشتی و ئارامییه ده‌بێ له رێگای دابین بوونی مافه دێمۆکراتیکه‌کان و مافه نهتهوایهتییهکانی گه‌لانی ماف پێشیل کراو و یه‌ک له‌وان گه‌لی کورد ده‌سته‌به‌ر بێ و ئه‌گه‌ر ئه‌م مافانه له گوشه‌یه‌کی جیهان ده‌سته‌به‌ر بن به مانایی بوونی ئاشتی له هه‌موو جیهان نییه. هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو له حاڵێکدا که که‌مایه‌تییه‌ک له جیهاندا ده‌وڵمه‌ند و به خێرایی ده‌ڵه‌مه‌ندتر ده‌بن و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی جیهان نه‌دار و رۆژبه‌رۆژ فه‌قیرتر ده‌بن، ناکرێ هیوا به ئارامی هه‌بێ و جیاوازی بێ سنووری ژیان له نێو مرۆڤه‌کاندا کێشه‌ی لێ نه‌که‌وێته‌وه.
دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی وه‌ک تێکۆشه‌رێکی سیاسی و رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ستی وه‌ک کورد خاوه‌ن زۆر تایبه‌تمه‌ندی به‌رزی ئینسانی بوو: ئه‌و له باوه‌ڕه‌کانیدا سادق، له وته‌کانیدا راستگۆ، له تێکۆشانی‌دا ماندوویی نه‌ناس، له کرداریدا به بڕشت بوو. ئه‌و له کاتێکدا که جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به تیرۆری د.قاسملوو زامێکی قووڵی هه‌ڵگرتبوو، به‌رپرسایه‌تیی یه‌که‌می له حیزب‌دا وه ئه‌ستۆ گرت و به مودیرییه‌ت و لێزانی و لێهاتوویی خۆی ئه‌و شانازییه‌ی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر و ئه‌و خزمه‌ته‌ی به حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کرد که رێگای نه‌دا خه‌ونی کۆماری ئیسلامی بۆ چۆک داهێنانی بزووتنه‌وه‌ی کورد له رێگای تیرۆری دوکتور قاسملووه‌وه بێته دی. وه‌فاداری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی بۆ قاسملووی رێبه‌ر و بۆ رێبازه‌که‌ی له‌و وته‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که‌له کاتی شه‌هید بوونی دوکتور قاسملوودا دڵنیایی دا که رێگاکه‌ی هه‌تا سه‌ر ده‌پێوێ یان سه‌رکه‌وتن له ئامێز ده‌گرێ یان له په‌نا دوکتور قاسملوو ئارام ده‌گرێ، ئه‌و به‌ڵێنه‌شی سادقانه برده سه‌ر. ئه‌و باوه‌ڕانه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه و ئه‌و شوێندارییهی دوکتور سادق بوون که ئه‌ویان زۆر زوو کرده ئامانجی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی.
دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی یه‌کگرتوویی و هاوده‌نگی هێزه دێمۆکرات و ئازادیخوازه‌کانی ئێرانی به مه‌رجی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌زانی و له‌پێناو ئه‌و پێویستییه‌دا ماندوویی نه‌ناسانه هه‌وڵی دا و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له ره‌وتی ئه‌نجام دانی ئه‌و ئه‌رکه‌دا گیانی له ده‌ست دا. ئه‌و شاره‌زای وه‌زعی ئێران و کوردستان بوو و له هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی جیهانیشدا به توانا بوو، بۆیه نه‌مانی ئه‌و رێبه‌ره هه‌ر ئه‌وه‌نده که بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد خه‌سار و خه‌مهێنه‌ر بوو بۆ ئازادیخوازانی ئێرانیش به‌ژان و که‌لێنێکی گه‌وره بوو.
دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی شاره‌زایییه‌کی زۆری له مێژووی کورد و جووڵانه‌وه‌کانی هه‌بوو و له ره‌وتی تێکۆشانی خۆی و حیزبه‌که‌یدا هه‌موو تاقیکارییه‌کان و ئه‌زموونه‌کانی جووڵانه‌وه‌کانی کوردی له‌به‌رچاو بوو، باوه‌ڕمه‌ند به هاوچاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر یه‌کڕیزی هێزه‌کانی کورد و ده‌ست تێوه‌رنه‌دان له کاروباری یه‌کتردا پێ‌داگر بوو، به‌داخه‌وه مه‌ودای کورتی ژیان و تێکۆشانی له به‌رپرسایه‌تی یه‌که‌می حیزب‌دا رێگای نه‌دا شاهیدی هه‌موو ئه‌و خزمه‌تانه‌ی بین که ئاواتی ئه‌نجام دانیانی هه‌بوو.
ئه‌مساڵ له کاتێکدا و له بیسته‌مین ساڵی شه‌هید کرانی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانیدا یادی ئه‌و رێبه‌ره ده‌که‌ینه‌وه که وڵاته‌که‌مان ئێران له هه‌موو بوارێکه‌وه له‌گه‌ڵ گیروگرفت و قه‌یرانی شوێندانه‌ر به‌ره‌وڕوویه، کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران نه‌بڕاوه‌ته‌وه، سزا نێونهتهوهیییهکانی ته‌نگیان به رێژیم هه‌ڵچنیوه و ئابووری ئێرانی شپرزه‌تر له‌وه کردووه که به هۆی نه‌زانی و فه‌سادی ماڵی رێبه‌رانی رێژیمه‌وه له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو بوو. کێشه نێوخۆییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران له په‌ره ئه‌ستاندن دایه و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی ئێران له له‌وپه‌ڕی خۆی دایه. هاوکات سیاسه‌تی دستێوه‌ردانی رێژیم له کاروباری وڵاتان، ئاژاوه نانه‌وه له ناوچه، داڵده‌دانی ده‌سته و تاقمه توندڕه‌وه‌کان، پشتیوانی کردن له دیکتاتۆری و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سوڵح و ئاشتی له ناوچه و ملهوڕی و به هێند وه‌رنه‌گرتنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
ئێستا بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رکه‌وتوووه که رێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌پێی نێوه‌ڕۆکی شه‌ڕخوازانه و کۆنه‌په‌رستانه‌ی زه‌مینه‌ی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ دنیای سه‌رده‌م و ته‌بایی نییه و هه‌ر بۆیه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌کرێ سزاکانی سه‌ر ئه‌و رێژیمه به‌رده‌وام بن و زه‌ختی زیاتریشی به‌دوادا بێ. له نێوخۆی ئێران‌دا به‌هۆی سیاسه‌تی نادروست و نادڵسۆزانه و به فیڕو دانی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه گوزه‌رانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و دابین کردنی پێداویستییه سه‌ره‌تایییه‌کانی ژیان زۆر دژوار بووه و گرانی ته‌نگی به‌خه‌ڵک هه‌ڵچنیوه، سه‌رکوتی ناڕازیان و به‌تایبه‌ت ئازادیخوازانی ئێران به به‌ربڵاوی و به توندی به‌ڕێوه ده‌چێ و رێژه‌ی ئیعدامه‌کان مانگ به‌مانگ و ساڵ به ساڵ له به‌ره‌وژوور چوون دایه. مافی مرۆڤ به‌لای رێژیمه‌وه مانای نییه و نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی زۆرترین مافیان پێشیل ده‌کرێ رۆڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ توندترین سزاکانی به‌ره‌وڕوو ده‌بن. هه‌ڵاواردنی جنسی، نژادی، نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و مه‌زهه‌بی به ئاشکرا و به توندی به‌ڕێوه ده‌چێ و سه‌پاندنی فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه و باوه‌ڕه‌کانی رێژیم به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران‌دا شێوه‌یه‌کی به ته‌واوی دژی ئینسانی به خۆیه‌وه گرتووه. بۆیه نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانیش زیاتر هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که‌له رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک به سوودی دابین بوونی ئازادی و مافه دێمۆکراتیکهکانیان نایه‌ته دی و ده‌بێ له‌سه‌ر رووخانی ئه‌و رێژیمه پێ‌داگر بن.
ئه‌وانه‌ش له حاڵێکدان که ره‌وتێکی نوێ له سه‌رهه‌ڵدان دژ به دیکتاتۆره‌کان به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستی پێکردووه و ئاڵوگۆڕی به‌رچاوی ده‌سه‌ڵات له به‌شێک له وڵاتان روویان داوه و له هێندێ شوێن له گۆڕێ دایه. ئه‌وه‌ش هۆیه‌که بۆ دڵگه‌رمی خه‌ڵکی ئێران له خه‌باتی خۆیان دژ به دیکتاتۆری و هه‌ست به پێویستی یه‌کیه‌تیی هێزه دێمۆکراتیکه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی.
له بیسته‌مین ساڵی شه‌هید کرانی دوکتور سادق شهرهفکهندیدا، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران حیزبه‌که‌ی قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی و هه‌زاران شه‌هیدی دیکه، سه‌ربه‌رزه که له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و برینانه‌ی هه‌ڵی گرتن و ئه‌و که‌ند و کۆسپانه‌ی بۆی پێک هاتن له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا ئاڵای خه‌باتی شه‌کاوه راگرتووه و مه‌وقعیه‌تی خۆی له هه‌ر کۆڕ و کۆمه‌ڵێکدا پاراستووه و له زۆر باره‌وه به‌ره‌و پێش چوونی به خۆوه دیوه و له‌و موانسبهتهشدا جارێکی دیکه خه‌ڵکی کوردستان دڵنیا ده‌کاته‌وه که شێلگیرانه له پێناو دابین کردنی ئێرانێکی دێمۆکراتیکی فیدراڵ و وه‌دی هاتنی ویست و داخوازییه‌کانی ئه‌وان تێ‌بکۆشێ و له هه‌ر ده‌رفه‌ت و ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێکدا خاوه‌نی توانا و شوێندانه‌ری خۆی ده‌بێ.
له بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵی تیرۆری میکۆنووسدا یادی هاوڕێیانی به‌ڕێزمان کاک فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که وه‌ک لاوێکی تێکۆشه‌ر به لێهاتوویی پله‌کانی ته‌شکیلاتی له نێو ریزه‌کانی حیزب‌دا بڕی و له ئه‌رکی نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشدا شوێندانه‌ری و لێهاتوویی خۆی نیشان دا. هه‌روه‌ها کاک هومایونی ئه‌رده‌لان کادری به‌وه‌جی حیزب که ساڵانێک له کوردستان کار و چالاکی به‌رچاوی له خۆی نیشان دا و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش وه‌ک به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاڵمانی حیزبی دێمۆکرات درێژه‌ی به خزمه‌ته‌کانی دا و کاک نووری دێهکوردی وه‌ک دۆستی له مێژینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ده‌که‌ینه‌وه که هه‌موویان له تیرۆری میکونووسدا له برلین سه‌ریان نایه‌وه.
جارێکی دیکه‌و له‌و موناسبه‌ته‌دا ئاواتی ئه‌وه ده‌خوازین که به درێژه‌دانی خه‌بات و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دیکتاتۆری‌دا ئه‌و ئاواتانه بێنه دی که شه‌هیدانمان گیانیان له پێناویدا به‌خت کرد.
سڵاو له گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای ئازادیی کوردستان و ئێران
نه‌مان بۆ رێژیمی تیرۆریست و تیرۆریستپه‌روه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران
سه‌رکه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ریی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی کوردستان
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی
سپتامبری ٢٠١٢ی زایینی
کۆمکۆژی ساڵەکانی ٦٧