کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە لەندەن بەڕێوەچوو

15:04 - 5 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە شاری لەندەن پایتەختی بریتانیا بە بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ــ بریتانیا بە سەرپەرستیی \'\'فەرید دەیهیم\'\' بەرپرسی کۆمیتە، رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی خاکەلێوە، لە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز کەلە بنکەی کۆماکار لە شاری لەندەن بەڕێوەچوو، بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزب لە بریتانیا لەلایەن \'\'فەرید دەیهیم\'\'ەوە خوێندرایەوە.