کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە پارلمانی ئورووپا بەڕێوەچوو

14:21 - 1 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە پارلمانی ئورووپا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک بە سەرپەرستیی \'\'ئیبراهیم خودامورادی\'\' لە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز کە لەلایەن نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەو وڵاتە سازکرابوو، بەشداریی کرد.
ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' دەستی پێ کرد و پاشانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە یەکیەتیی ئورووپا بەم بۆنەوە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
لەو رێوڕەسمەدا جیا لە کۆمیتەی حیزبی دێموکرات نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە وڵاتی بلژیک و چەندین پارلمانتاری ئورووپایی و کەسایەتی و رێکخراوە مەدەنییەکانی کورد و بلژیکی بەشدار بوون.