کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیمینارێک لەمەڕ کۆمکوژییەکانی کوردستان لە کۆپێنهاگی دانمارک بەڕێوەچوو

22:13 - 26 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: بە مەبەستی شرۆڤە کردنی کۆمکوژییەکانی هەر چواربەشی کوردستان، سـیمینارێک لەشاری کۆپێنهاگ پێتەختی دانمارک پێکهات و شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ شیلەند تێیدا بەشدار بوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سیمینارەکە لەلایەن فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی دانمارک پێکهاتبوو و تێیدا باس و بابەتی پێوەندیدار بە کۆمەڵکوژییەکان لەهەموو پارچەکانی کوردستان کرا.
خاتوو نیشتمان باسێکی لەسەر کۆمکوژییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و وەک نموونە شیمیابارانی هەڵەبجە، ئەنفال، کۆمکوژیی بارزانییەکان و گەرمیان و ناوچەی بادینانیانی هێنایەوە.


پاشان هەژار دەشتی بەرپرسی یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک باسێکی لە سەر کۆمکوژییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات کرد و باسی کۆمکوژییەکانی قارنێ و قەڵاتانی کرد و وتی: هەر هەموویان بە فەرمانی رێبەرانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دراون و باسی شیمیابارانی شاری سەردەشت کە لەلایەن ریژیمی بەعسی عێراقەوە ئەنجام درابوو کرد.
لە پانەلی دووهەم دا بەڕێز مەحموود بەرزنجی باسی کۆمکوژییەکانی کوردستانی سووریەی کرد کە تێیدا کۆمکوژییەکانی سینەما عاموودا و شاری حەسەکەی بە بیرهێنایەوە.
لە دوا بەشدا میرزا ئاکار باسی کۆمکوژییەکانی دەرسیم و پیرانی کوردستانی تورکیەی کرد.