کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆكرات ـ نوروێژ سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەیان كرد

18:11 - 31 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی پێوەندییەكانی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆكرات ـ نوروێژ لەگەڵ ئاندرش ڤەتە راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی نوروێژ بۆ بەشی رۆژهەڵاتی ناڤین و لاسە سەیم راوێژكاری ئەو ناوەندە بۆ كاروباری ئێران دیدار و چاوپێكەوتنیان كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاندی كۆمیتەی گشتیی پێك هاتبوون لە بەڕێزان عەزیم ئەلیاسی و عەبدوڵڵا حیجاب و لەو دانیشتنەدا كۆمەڵێك باس و بابەتی پێوەندیدار بە ئێران تاوتوێ كراوە.
پێكهاتەی گەلانی ئێران، بارودۆخی كورد، سیستمی فیدراڵی لەئێران، شانۆی هەڵبژاردنی سەركۆماری، بایەخ نەدانی وڵاتانی رۆژئاوا بە پرسی مافی مرۆڤ لەئێران، خۆپیشاندانی ژنانی مەریوان، زەخت و گوشارەكانی سەر رێژیمی ئێران كۆمەڵێك باس و بابەت بوون كە لەو دانیشتنەدا تاوتوێ‌كراون.
هەر لەو پێوەندییە ئەو دوو لێپرسراوە لەوەزارەتی دەرەوەی نوروێژ پشتیوانی خۆیان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لەئێران دووپات كردەوە و وتیشیان هەتا ئێستا چەندین جار ئەو شتانەیان بە رێژیمی ئێران راگەیاندووە.