کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە کریستیانساندی نوروێژ بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٣ی بەفرانبار، کۆمەڵەی کولتووریی کورد بە هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی ناوچەی کریستیانساند و ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە ٦٧مین ساڵـڕۆی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بەرز راگرت.
سەرەتای ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمەڵەی کولتووریی کورد خوێندرایەوە و دواتریش پەخشانێک پێشکەش کرا.
ئەم رێوڕەسمە بە گۆرانیی گۆرانیبێژان و شایی بەشداران کۆتایی پێهات.