کوردستان میدیا: له دانیشتنی نێوان دوو حیزبی دێمۆکرات و ئه‌لپارتی، رووداوه‌کانی ناوچه و ده‌ستێوه‌دابه‌کانی رێژیمی ئێران له کاروباری نیوخۆیی سووریه تاوتوێ کرا.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ٥ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سه‌ردانی حیزبی دێمۆکراتی کورد له سووریه (ئه‌لپارتی)ی کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی ئه‌و حیزبه به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێز د. عه‌بدولحه‌کیم به‌شار، سکرتێری گشتیی (ئه‌لپارتی) پێشوازیی لێ‌کرا.
له‌م دانیشتنه‌دا ره‌وشی سیاسیی سووریه، ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و ئه‌و پێشهاتانه که‌له ناوچه‌که‌دا روو ده‌ده‌ن که‌وتنه به‌رباس و به‌ڕێز سکرتێری گشتیی حیزب، روانین و بۆچوونه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی شی کرده‌وه و له‌سه‌ر پێویستی هه‌رچی زیاتری لێک نیزیک بوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کورد پێداگریی کرده‌وه و یه‌کرێزی و یه‌کده‌نگیی نێوان هێزه سیاسییه‌کانی کوردی به زامنی سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد زانی.
دواتر شاندی حیزبی دێمۆکراتی کورد له سووریه (ئه‌لپارتی)، وێڕای ده‌ربڕینی بۆچوونه‌کانی خۆیان، رۆڵ و گاریگه‌ریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان خسته به‌رباس و له‌سه‌ر لێک نیزیک بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کورد له سووریه (ئه‌لپارتی) پێداگریی کرده‌وە.