کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شێلەند سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی کرد

17:10 - 12 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری شیلەند سەردانی بنەماڵەی شەهید \'\'کەماڵ قادر زادە\'\' شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستانی لە شاری کۆپنهاگن کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شیلەندی وڵاتی دانمارک، بە سەرپەرستیی \'\'دیار مەولایی\'\' رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی خاکەلێوە، بە مەبەستی رێزگرتن لە بنەماڵەی سەربەزی شەهیدان، لە یادی ١٠ ی خاکەلێوەدا سەردانی \'\'حاجی زوبەیدە\'\' دایکی شەهید \'\'کەماڵ قادرزادە\'\'یان کرد.
ئەو سەردانە بوو بە جێی خۆشحاڵیی دایکە زوبەیدە و بنەماڵەکەیان کە خاوەنی ٩ شەهیدی رێگای رزگاریی کورد و کوردستانن و نرخێکی زۆریان پێشکەش بە بارەگای ئازادیی نەتەوەکەیان کردووە.