چالاکێکی مافی مرۆڤ خەڵکی کوردستانی ئێران و دانیشتووی وڵاتی سوویس وەکوو نوێنەری شۆرای شاری ژنێڤ هەڵبژێردرا.
له زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی قوتابخانەکان، مانگرتنی گشتی بەڕێوە چوو.
دانیشتوانی ناوچە پەرواێزنشینەکانی "نەنەڵە"ی سنه لە سەرەتاییترین ئیمکاناتی ژیان بێبەشن و هیچ ئیمکاناتێکیان نییه.
بەهۆی خراپی دۆخی بژیوی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان، مامۆستایانی شارەکانی کرماشان، مەریوان و سەقز کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخست.
مانگرتنی شۆفێر تاکسییەکانی شاری سەقز لە ئێعتراز بە وەکارکەوتنی تاکسی ئانلاین لەم شارە، میلیتاریزە بوونی ئەم شارەی بەدواوە بوو.
نەبوونی پێداویستییەکان و بەرچاو نەگرتنی ستانداردەکان لە قوتابخانەکانی پارێزگای سنە، ڕوو لە زیادبوونە.
مانگرتووانی قارەمانی شاری بانە پاش ٢٥ ڕۆژ مانگرتنی بەردەوام بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.
تیمێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری بانە مۆڵگەیەکی تاوانبارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان وێران کرد.
هێمای خۆڕاگری و دەنگی هاواری مافخوازیی کورد، بۆ ٢٥ەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەی بە مانگرتنەکان دا.
دانیشتنی ئەدەبیی" پەیڤی ئەڤین" بە بەشداریی لایەنگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
پڕ ناوەڕۆکترین فەرهەنگی مێژووی وێژەی کوردی، لە شاری سنە پەردەی لە سەر لادرا.
ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی زانکۆی ورمێ، لە هەمبەر بە پووڵی کردنی خوێندن و گرانبوونی واحدە دەرسییەکان.
باوکی شەهید "ناسر سۆفی"، شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کوڕی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە خۆیشی ئەندامی حیزبی دێموکرات بوو لە شاری ورمێ ماڵاوایی له ژیان کرد.
خاونکارەکانی پارێزگای کرماشان، کرێکاری خۆجیی وەرناگرن و دەستیان داوەتە هێنانی کرێکاری ئەفغانی بۆ ئەو پارێزگایە.