ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، داوای لە خەڵکی شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش کرد، لە هاودەنگی و پشتگیریی خەڵکی خۆڕاگری بانە بەردەوام بن.
ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە سەرجەم خەڵکی کوردستان کرد، مانگرتنی گشتی بەڕێوه ببەن.
"یۆڤاڵ شتاینتز" یەکێک له وەزیرانی دەوڵەتی ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی لە بەشار ئەسەد، سەرکۆماری ڕێژیمی سووریە کرد.
لە ئێراندا زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، لە ژێر گوشارە جۆراوجۆرەکانن، بەڵام چینی کرێکاران زیاتر لە هەموو چینێک، ژیانیان قوربانیی سیاسەتەکانی ڕێژیم بووە.
ڕێژیمی ئێران بە پاڵپشتی کردنی حیزبوڵڵای لوبنان و حەشدی شەعبی، لە هەڵبژاردنەکانی ئەو دوو وڵاتە، بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکە دەگەرێت.
شاکاری سیستمی پەروردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران، خۆکوژیی چەند کەسیی قوتابیانی لێ دەکەوێتەوە.
کەمتەرخەمییەکانی ڕێژیم وای کردووە، بوومەلەرزەلێدراوان بە بڵاوکردنی ڤیدئۆ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای یارمەتی لە خەڵک بکەن.