کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی بەرپرسی کۆمپانیای "ئێران خۆدرو" بەهۆی گەندەڵییەوە

22:37 - 29 گەلاوێژ 2719

کۆمپانیای "ئێران خۆدرو" کە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی ماشین سازیی ئێرانە و بازاڕی ماشینی ئێران بەشێکی زۆری ئێران خۆدرو پێکی دێنێ، نرخی ماشین و بەرهەمەکانی دیکەی وەکوو ماتۆڕسیکلێتی زۆر بەرز و گران ڕاگەیاندبوو کە ببووە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک و وەدەنگ هاتنی کاربەدەستانی بەشی پیشە و بازرگانیی ئێران کە ئاکامەکەی بووە هۆی دەرکردنی بەرپرسی کۆمپانیای ئێران خۆدرو لەسەر ئیشی خۆی و چەند ڕۆژ دواتریش دەسبەسەر کرا. هەر بەپێی هەواڵەکانی نێوخۆی ئێران،"هاشم یەکە زارع" بەرپرسی کۆمپانیای ئێران خۆدرو، بەهۆی گرانکردنی بە ئەنقەستی نرخی ماشینەکانی کۆمپانیاوە لەسەر ئیشەکەی وەلا نرا. گران کردنێکی لە ڕادە بەدەر کە بووە هۆی وەدەنگ هاتنی بەرپرسانی بەشی ژووری پیشە و بازرگانیی ئێران و هەڵوێست گرتنی ئەوان لەهەمبەر ئەو دۆخەدا و لابردنی بەرپرسی ئێران خۆدرو. شایانی باسە کە دوای تێپەڕینی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر، هاشم زارع کە لە ژووری کاری خۆیدا بوو لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراو و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.