بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی تورکیه ٥ کەس بۆ پۆستی سەرکۆماریی تورکیە خۆیان کاندید کردووە کە کوردێکی کوردستانی باکووریش بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوه.
زیندانییەکی سیاسیی کورد، کە ماوەی چەند ساڵ بوو لە گرتووخانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دابوو بۆ هەمیشە لە زیندان ئازاد کرا.
دوای هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام، کومپانیا نەوتییە ئورووپایی و ئاسیایییەکان لە هاوکاری کردن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەکشێنەوە.
ڕاوێژکاری ئەمنییەتیی نیشتمانیی ئامریکا، لە وتووێژێکی تایبەتدا، چاوەڕوانییەکانی دەوڵەتی ترامپی پاش چوونەدەرەوە لە بەرجام خستووەتە ڕوو.
هەندێک لە بانکەکان بە دەورلێدانی یاسا، ئەو وامانەی کە بۆ بوومەلەرزەلێدراوان دابین کراوە، لە جیاتی قەرزی خۆیان دەستیان بەسەردا گرتووە.
دووکاندار و بازاڕییانی بازاڕی عەباسئابادی تاران و بازاڕی دانشجوی مەشهەد مانیان گرت و دووکان و بازاڕەکانیان داخست.
نیویوورک تایمز، ا باسی لەوە کردووە، کە پاش هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام، نیگەرانییەکان، بە هۆی ئەگەری هێرشە سایبرییەکانی ڕێژیم زیادی کردووە
تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، لاپەڕەی کەسییی فەرماندەی سپای قودسی پاش هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە بۆ سەر ئیسرائیل داخست.
کۆشکی سپی لە ڕاگەیندراوێکدا، داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە، کە لە بەرامبەر کردەوە مەترسیدارەکانی ڕێژیمی ئێران، گوشار بخەنە سەر ئەو ڕێژیمەوە.
جێگری پەروەردەییی قوتابخانەیەکی کچانە، بە هۆی ئەوەی کە جێگری قوتابخانەکە پیاوە و لە بواری جنسیدا هەڵنەخڕێت، قژی کچێکی قوتابی کورت کردەوە.
کاک "عەبدوڵڵا ئەبرەن"، باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد.