کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات

19:41 - 23 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە، کاک محەممەدڕەشید جەهانگیری ئازەر، ناوسراو بە وەستا ڕەشید جەهانگیری، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا و بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.

وەستا ڕەشید کەسێکی خۆشناو، نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٢١ی هەتاویدا لە گوندی دەرمان لەدایک بووە و بنەماڵەکەیان بە بەردەوامی لەگەڵ کۆماری کوردستان و بزووتنەوەی کوردستاندا بوون.

باوکی وەستا ڕەشید، کە بە کوێخا محەممەد ناسرابوو، ئەندامی حیزب بوو کە لە ساڵەکانی ٤٦_٤٧دا لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب لە بەندیخانەی ورمێ زیندانی کرابوو، هەر ئەمە کاریگەریی زۆری لەسەر وەستا ڕەشید دانابوو و بۆیە هەموو کات خۆی وەک لایەنگر و ئەندامی حیزب دەزانی و کار و تێکۆشانی بە تایبەت کاتێک کە حیزب لە ناوچەدا بوو دیار و بەرچاو بوو.

وەستا ڕەشید پاش ئاشکرابوونی خەباتی حیزب دەستی بە کار و تێکۆشانی حیزبی کرد و هەوڵی ناساندنی حیزبی دێموکراتی بە خەڵک لەو ناوچەیەدا دەدا.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و ئارامنەکانی ئەەم حیزبە مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  وکەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.