کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دوو کەسایەتیی سیاسی و زانستی لە کوردستان

11:48 - 25 خاکەلێوه 2724

دوو کەسایەتیی کوردستان دوکتور ڕەحیم فەرەهمەند، سکرتێری پێشووی بەرەی یەکگرتووی کورد و باباشێخ حوسێنی چالاکی ئاکادمیکی فەرهەنگی کۆچی دواییان کرد.

ڕۆژی هەێنی ٢٤ی خاکەلێوە، سکرتێری پێشووی بەرەی یەگکرتووی کورد کە بۆ سەردان چووبوو تورکیە، بەهۆی نەخۆشییەوە لەو وڵاتە کۆچی دوایی کرد.

دوکتور فەرەهمەند بۆ ساڵانێک وەک ئەندامی شۆڕای ناوەندی، شۆڕای ڕێبەری، بەڕیوەبەری شوڕای تاران و سکرتێری بەرەی یەگکرتووی کورد، چالاکی و تێکۆشانی هەبووە.

نابراو چەند ساڵێک وەک ئەندام لە نێو بەرەی یەکگرتووی کورد نەمابوو و چووبوە دەرەوەی وڵات، بەڵام درێژەی بە چالاکی سیاسی و مەدەنی داوە.

هەروەها ڕۆژی هەینی لێکۆڵەر و رۆشنبیر مامۆستا کاک باباشێخ حوسێنی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک باباشێخ کەسایتییەکی خۆشناو و تێکۆشەری کلتووری و مێژووزانێکی بەتوانا و مامۆستایەکی دڵسۆز بوو کە لە پێناو خزمەتکردن بە نەتەوەکەی لە هیچ هەوڵێک درێغی نەکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتور ڕەحیم فەرهمەند و مامۆستا باباشێخ حوسێنی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری  ناوبراوان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.