کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەرایەتی ١٧ حیزب و ڕێکخراوی کوردی لە پارلمانی ئوتریش

12:36 - 25 خاکەلێوه 2724

لەسەر پێشنیار و بانگهێشتی بەشی پێوەندیە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران محەممەد فەقێ عەلی، نوێنەرایەتی ١٧ حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی لە وڵاتی ئوتریش بۆ پارلمانی ئەو وڵاتە بانگهێشت کران و لە گەڵ دوکتور هێلموت براند شتێتەر ئەندام پارلمان لە بەشی پێوەندییە نێونەتەوەییەکان لە حیزبی لیبراڵ دێموکرات کۆ بوونەوە.

محەممەدی فەقێ عەلی وەک پێکهێنەری ئەو کۆڕە، باسی لەوە کرد کە مەبەست لەم کۆبوونەوەیە، ئەوەیە کە حیزب و ڕێکخراوە کوردییەکان لێرە لە وڵاتی ئوتریش ئاگاداری شێوەی کاری سیاسی بە تایبەتی لە ئاستی پارلمان دا هەبن و ئەڵقەیەکی پێوەندییان هەبێ و لە داهاتوودا بیکەنە پردێکی دیپلۆماسی لەنێوان کوردستان و ئوتریش.

پاشان دوکتۆر هێلموت براندشتێتەر، زۆر بە کورتی خۆی ناساند و پاشان باسێکی لە سەر یەک و دوو ڕووداوی گرینگی ئورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

لە باسی کورد و کوردستاندا هێلموت براند شتێتەر، وتی لە هێندێک لە مەسەلەی کورد ئاگادارم و شتێکیش کە مەسەلەی کورد دادەپۆشی ئەو ڕووداوانەن، کە زۆر و زوو دێنە ئاراوە و زیاتر بە میدیای دەکرێن، مەسەلەی کورد لە بەڕۆژبوون و میدیاکانانەوە دەکەونە ژێر سێبەری ئەو ڕووداوانە.

چەند کەس لە نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوەکان هەر یەکە و بە دەربڕینی بۆچوون و پێشنیاری خۆی، بەشداریی لەم باسەدا کرد کە لە لایەن دوکتۆر براند شتێتەرەوە وڵامیان درایەوە.

بەشێک لەو حیزب و ڕێکخراوانەی بەشدار بوون بریتی بوو لە:

- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئوتریش

-کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

- پارتی ئازادی کوردستان

-ڕێکخراوی کوردانی یارسانی

-پارتی دێموکراتی کوردستان

- پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە

حیزبی شیوعی کوردستان

-پارتی یەکیەتیی کوردی سوری

-پارتی دێموکراتی پێشوەرۆی کوردستانی سووریە

- یەکیەتیی دێموکراتی کوردی سووریە

- ئەنەکەسە

-پارتی وەکهەڤیا دێموکراتی کوردی سووری

-پارتی گەلی کوردستانی سووری و هەروەها چەند نوێنەرایەتییەک لە لایەن چەند ڕێکخراو و ئەنیستیتۆ و ناوەندی کوردی لە وڵاتی ئوتریش.