کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فتۆگرافێرێكی کورد لە کێبڕکێی ساڵانەی Poy Asia پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

16:29 - 25 خاکەلێوه 2724

کەیوان فاتحی، فتۆگرافێری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتی کە ساڵانە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت توانی سەربکەوێت و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

کەیوان فاتحی خەڵکی شاری کامێرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە باشووری کوردستان نیشتەجێیە، ناوبراو بە وێنەی کچ و ژنانی  پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو کێبڕکێیەدا بەشداری کردبوو.

ئەم کێبڕکێیە ماوەی هەشتاو یەك ساڵە لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و نۆ كاتەگۆری (دەستەبەندی )جیاواز لە خۆ دەگرێ کە فتۆگرافێرکەیوان فاتحی توانی لە بەشی كۆمەڵە پۆرتێرەی ئەو کێبڕکێیە بە کۆمەڵێک فتۆ پلەی یەکەم مسۆگەر بکات.

شایانی باسە کە ناوبراو لە دەقی پێوەندیدار بە وێنەکانی باسی لە ئاپارتایدی ڕەگەزی کردووە و تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە پرسی کوردبوون و ژن بوون لە ئێراندا وەکوو یەک وان و بە شێوەیەکی سیستماتیک لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەچەوسێنەوە و ژنان لە زۆر ڕووەوە لە مافەکانی خۆیان بێبەشن.