کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە ئیزنی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی زاگرۆس خەشخاش دەچێندرێ

11:36 - 30 خاکەلێوه 2724

بەپێی ڕاپۆرتی هەندێک سەرچاوەی خۆجێی بە لە ناوچەکانی دەوروبەری کۆیەشت، خوڕماوا و کرماشان بە ئاشکرا و بەبێ هیچ بەربەستێک لەلایەن دامودەزگانی کۆماری ئیسلامییەوە خەشخاش دەچێندرێت.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو زەویانەی کە پێشتر بە گەنم و بەروبووم دەچێنران، ئێستا بوونەتە شوێنی چاندنی خەشخاش و ئەمەش نیشانەی پیلانی سەرانی کۆماری ئیسلامی بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە.

دەسەڵاتدارانی ڕێژیم بە ئازادکردنی چاندنی خەشخاش بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچانە، هەوڵی سەرقاڵکردنی خەڵک لە ناوچەی زاگرۆس بە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەدات.

جێگای ئاماژەیە کە چەندین ڕاپۆرت لە ساڵانی ڕابردوودا بڵاو بوونەتەوە کە هەندێک لە کەسانی هەلپەرست و دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم داربەڕووەکانی زاگرۆس بە مەبەستی چاندن و بەرهەمهێنانی خەشخاش دەبڕن.

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە بڵاوەپێكردنی ماددە هۆشبەرەكان لە کوردستان سیاسیەتێكی تایبەتیان دژ بە كوردستانی ڕۆژهەڵات گرتووە بەر و بە ئەنقەست بەشێک لە خەڵک گرفتاری کڕین و فڕۆشتن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەكرێن.