کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەرگس محەممەدی ناوی خرایە نێو لیستی ١٠٠ کەسی کاریگەر لە گۆڤاری تایم

13:02 - 30 خاکەلێوه 2724

گۆڤاری تایم، نەرگس محەممەدی، بەندکراوی سیاسی، چالاکی مەدەنی و براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤ ناساند.

"تایم ١٠٠" لیستێکە کە گۆڤاری تایم لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا بڵاوی کردووەتەوە و  تێدا کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهان دەناسێنێت.

هاتنی ناوی نەرگس محەممەدی لە لیستی ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکانی تایم لەکاتێکدایە کە خولێکی نوێی توندوتیژیی ڕێژیم دژ بە ژنان لە نێوخۆی ئێران دەستی پێکردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا چەندین ڕاپۆرت بڵاو بووەتەوە کە هێزەکانی ڕێژیم کە هەوڵی دەسبەسەرکردن یان ڕێگریکردن لەو ژنانەن کە بەرەنگاری حیجابی زۆرەمڵی دەبنەوە.

ساڵی ڕابردوو نەگس محەممەدی بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری مافی مرۆڤدا لەلایەن کۆمیتەی نۆبێلەوە وەک براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەربژێر کرا. بەڵام ناوبرا و بەهۆی زیندانی بوونی نەیتوانی لە ڕێوڕەسمی خەڵاتەکەیدا بەشداری بکات.