کوردستان میدیا: پرسی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆڕ و کۆبوونەوە جیهانییەکاندا تاوتوێ دەکرێت و ئامریکا داوای کردووە ڕێفراندۆم دوا بخەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە دوای دیاریکردنی ڕۆژی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و هەوڵوێستی وڵاتانی درواسێ و لێداونە جیاوازەکان، دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئامریکا داوای لە مەسعود بارزانی کرد کە ڕێفراندۆم دوا بخات.
ئەو داواکارییەی سەرۆکی ئامریکا لە لایەن بارزانی ڕەت کراوەتەوە.
بارزانی لە وتووێژ لەگەڵ کانالی فرانس ٢٤ باسی لەوە کرد، ڕێفراندۆم له كاتی دیاریكراودا بەڕێوە دەچێت و ئا‌مریكا و جیهان دژی ئه‌و مافه‌ی كورد نین و ١٤ ساڵه ئێمه ڕێفراندۆم دواده‌خه‌ین، ئیتر ناتوانین له‌مه زیاتر دوایبخه‌ین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەه باسی لەوە کردووە ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوان بین هه‌موو كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وكات ئێمه ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌وه هیچ رۆژێك نابێت بتوانین دیاری بكه‌ین، چونكه له دوای ڕووخانی ڕێژێمی پێشووی عێراق له ساڵی ٢٠٠٣ ڕۆژ له دوای ڕۆژ كێشه‌كان زیاتر بوون و بۆیە لە ڕۆژی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هەروەها لە بارەی هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەیی، ئا‌مریكا و ئوروپاش به شێوه‌یه‌ك ده‌بینێت كه دژی ئه‌و مافه‌ی كورد نیین و ده‌ڵێت: نه‌مبیستووه هیچ وڵاتێكی ئورووپایی یان ئا‌مریكا دژی ڕێفراندۆم قسه بكه‌ن له‌وانه‌یه گوتبێتیان كاته‌كه گونجاو نییه یان له‌وانه‌یه ڕێفراندۆمهكه كێشه‌ی زیاتر به‌دوای خوێدا بێنێت؛ بەڵام دژی سەربەخۆیی نین.