کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی له میکۆنووس، رێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانان ٢٠مین ساڵڤه‌گه‌ڕی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی میکۆنووس له شاری بێرلین، کۆبوونه‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌و رێوڕه‌سمه به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدیان ده‌ستی پێ‌کرد.
په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌و رێوڕه‌سمه‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێز حاجی جندییهوه پێشکه‌ش کرا و هه‌رکام له به‌ڕێزان شه‌هریار نه‌قشبه‌ندی و مسته‌فا قازیزاده ئه‌و په‌یامه‌یان به زمانه‌کان ئاڵمانی و فارسی پێشکه‌ش کرد.
پاش خویندنه‌وه‌ی په‌یامی گوڵموراد مورادی، به‌ڕێز حه‌مید نه‌ورۆزی په‌یامی کانوونی په‌نابه‌رانی سیاسیی ئێرانی له بێرلین پێشکه‌ش کرد.
په‌یامی ناوه‌ندی چاک له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئارێز داراپوورهوه خوێندرایه‌وه و پاشان په‌یامی یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان و لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئیسحاق جهمشیدییهوه خوێندرایه‌وه.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا نوێنه‌ری پارتی دێمۆکراتی کوردستان و حیزبی شیوعیی کوردستان و پاسۆک به‌شدارییان کردبوو.