کوردستان میدیا: مایک پێنس جێگری سەرکۆماری ئامریکا باسی لەوە کردووە، کە ئورووپا لە نێوان ئێمە و ڕێککەوتنی ناوکیدا یەکێکیان هەڵبژێرێت.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، لە زاری جێگیری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بڵاوی کردووەتەوە، ڕێککەوتنی ناوکی کە لە نێوان ٦ وڵاتی زلهێز جێبەجێ کراوە، مەترسیدارە و ئورووپا دەبێ لە نێوان ئێمە و ڕێککەوتنی ناوکیدا یەکێکیان هەڵبژێرێت.
پێشتریش پێنس باسی لەوە کردبوو، ئەگەر بەرجام پێداچوونەی تێدا نەکرێت، ئێمە بە زووترین کات لێی دەڕۆینە دەرەوە.
ناوبراو ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران کە لە سەردەمی باراک ئۆبامادا واژۆ کراوە، بە کارەسات ناودێر کرد.
دانڵد ترامپ لە کاتی بەربژێربوونی و لە ئێستەشدا دژی ڕێککەوتنی بەرجامە و له پێنج مانگی سەرکۆمارییەکەیدا دوو جار پێبەند نەبوونی ئێرانی بە ڕێکەوتنی ناوکیی ناسراو بە بەرجامی سەلماندووە.
ستراتیژى نوێی ئامریکا، جهخت لهسهر ئهوه دهكاتهوه، كه ڕێگه له ڕێژیمی ئێران بگیرێت، هەتا نەتوانێت تواناییە مووشهكییهكانى پهره پێ بدات و ببێته خاوەن چەک و مووشهكی ناوکیی و نەهێڵن پشتیوانیی له تێرۆر و تێكدانى دۆخى سهقامگیری ناوچهکە و هەروەها پشتیوانیی له میلیشیاکانى ناوچەکە به ئامانجى تێكدان و لهنێوبردنى ئهو وڵاتانە بکات.
قسە و لێدوانی بەرپرسانی ئامریکایی، لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ئیدعای ئەوە دەکەن، بەرجام وەک خۆی دەمێنێتەوە و لە نوێترین لێداواندا عەلی شەمخانی باسی لەوە کردووە، ئێمە لەبارەی بەرجامەوە هیچ وتووێژ و دانوستانێک ناکەین.