كوردستان میدیا: كورتە فیلمی باران لەسەر بانی ماڵێدەدات لەدەرهێنانی سینەماكارێكی كورد لە ١٠یەمین جێژنی وێنەیی ساڵی ئێران خەڵاتی بەدەست هێنا.
ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران ـ سنە بڵاوی كردەوە، لە بەشی فیلمەكانی كەمتر لە ١٥ خولەك لە شاری تاران بەرهەمی تەیموور قادری سینەماكاری كورد نمایشكرا و لەلایەن ئەندامانی لێژنەی داوەرانەوە خەڵاتی پێبەخشرا.
تەیموور قادری، پێشتریش بە كورتە فیلمی هەنار میوەی بەهەشت لە نۆیەمین خولی جێژنی وێنەیدا بەشداریی كرد و توانی تەندیس و تابلۆی فەخر وەربگرێت.
كورتە فیلمی باران لە سەربانی ماڵێ دەدات چیرۆكی كوڕە كوردێكی گوندی و دایە پیرە نەخۆشەكەی بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە باران دەبارێت و سەربانی ماڵەكەیان دڵۆپە دەكات.
تەیموور قادری ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە شاری كامیاران لە دایك بووە و خوێندنی لە بواری دەرهێنەری و فیلمنامە نووسیدا تەواو كردووە و لە بواری دەرهێنانی كورتە فیلم و چیرۆك نووسیدا چالاكە و هەتا ئێستا لەم دوو بوارەدا لە ئاستی فێستێڤاڵە ناوچەیی و ئێرانییەكاندا چەندین خەڵاتی مسۆگەر كردووە.