کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی شێخ جەنگی تاڵەبانیدا بەشداریی کرد.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، لە تەکیەی تاڵەبانی شاری کۆیە، لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی شێخ جەنگی تاڵەبانیدا بەشدارییان کرد.
لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی شێخ جەنگی تاڵەبانی، برای مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان(puk)، مستەفا هیجری پرسە و سەرەخۆشیی حیزبی دێموکراتی بە بنەماڵە و کەسوکاری شێخ جەنگی ڕاگەیاند و حیزبی دێموکراتی بە بەشدار لە خەم و پەژارەی لە دەستدانی ئەم کەسایەتییەی باشووری کوردستان زانی.