کوردستان میدیا: نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دژبەرانی بەشار ئەسەدی بۆ دانیشتنی نوێی ژنێڤ بانگهێشت کرد.
ئیستفان دێمیستۆرا نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریە، بە بێ بوونی هیچ پێشمەرجێک، دژبەرانی ئەسەدی بانگهێشت کرد تا لە گەڕی نوێی دانیشتنەکانی ئاشتی لە ژنێڤ بەشداری بکەن.
ئەم بانگهێشتەی دێمیستۆرا ڕۆژێک دوای دانیشتنەکەی دژبەرانی ئەسەد لە ڕیاز بووە کە هەیئەتیکی ٣٦ کەسیان بە ڕێبەری نەسر حەریری هەڵبژاردووە.
ڕیاز حیجاب بەرپرسی پێشووی هەیئەت پاش ئەوەی وتبووی هەندێک هەوڵ لە ئارا دایە بۆ ئەوەی بەشار ئەسەد لە سەر پۆستەکەی بمێنێتەوە وازی لە بەرپرسایەتی شۆرا هێنا.
بەپێی هەواڵەکان ئەگەرچی دژبەرانی ئەسەد لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی ڕیازدا دەست لە کار کێشانەوەی بەشار ئەسەدیان وەکوو سەرەتایەک بۆ گوزاری سیاسی لە سووریە باس کردووە، بەڵام هیچ پێششەرتێکیان بۆ بەشداری لە دانیشتنی ژنێڤ دانەناوە.