دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە هێزی پێشمەرگەی شار، هاوكات لەگەڵ نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی كوردەواری، هاوشان لەگەڵ خەڵكی تێكۆشەری كوردستان نەورۆزیان پیرۆز كرد.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە
خەڵكی تێكۆشەری كوردستان
پێشمەرگە قارەمانەكانی گەل
به ئاگاداریی هەموو لایەک دەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگەی شار، هاوكات لەگەڵ نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی كوردەواری، هاوشان لەگەڵ خەڵكی تێكۆشەری كوردستان نەورۆزیان پیرۆز كرد و یەكدەنگ و یەكگرتوو بە تایبەت لە شنۆ، ئاودانانی ئیلام، بانە و "نییەر"ی هەمیشە دێموکرات و ... پەیمانی وەفاداری و درێژەدان بە خەباتیان لەگەڵ كوردستانی ڕۆژهەڵات نوێ كردەوە.
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
۲ی خاكەلێوەی۱٤٠٠ی هەتاوی