کوردستان میدیا: بێهرووز بوووچانی دێکیۆمێنت سازێکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات سەر به پارێزگای ئیلام، خەڵاتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی پێ بەخشرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان دێکیۆمێنت سازێکی کوردی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی وڵاتی ئوسترالیا توانی خەڵاتی ئەمساڵی ماڵتی میدیای ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە دەست بێنێت.
بێهرووز بووچانی دێکیۆمێنت ساز و پەنابەری کورد بە دەنگی مانووس ناسراوە.
ئەو دێکیۆمێنت ساز و پەنابەرە کوردە ئیلامییە لە ناوەندی پەنابەرانی دوورگەی مانووس پەنابەرە و لە پایوئاگینەـی نوێ نیشتەجێیە و نەیتوانیوە لە سیدەنیی ئوسترالیا و لە ڕێوڕەسمی ورگرتنی خەڵاتەکەیدا ئامادە بێت.
بێهرووز بووچانی بەردەوام بارودۆخی پەنابەرانی دوورگەی مانووسی ڕووماڵ کردووە و چەندان ڤیدیۆی لە ڕەوشی ئەو پەنابەرانە بڵاو کردووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە وتووێژێکدا لەگەڵ بێهروز بووچانی بڵاوی کردەوە کە ئەو دێکیۆمێنت سازە کوردە فێلمێکی بە ناوی چوکا دروست کردووە.
بووچانی لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی کوردپا گوتبووی نزیکهی ٨٠٠ کهس له دوورگهی مانووسن و نزیکهی ٨٠٠ کهسیش له دوورگەی نارۆنن. لهم چوار ساڵە نزیکهی ٦٠٠ کهسیش ڕۆیشتوونەتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان که زۆربهیان خەڵکی وڵاتانی ئێران و ئەفغانستان بوون.
چوکا ناوی فیلمێکی دێکۆمێنتارییە لە لایەن دوو دەرهێنەری کورد و فارس، لە ڕێگای موبایلەوە وێنەگری بۆ کراوە و لە فێستیڤاڵی لەندەن بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی بڵاو بووەتەوە.
ئەو فیلمە دێکۆمێنتارییە باس لە ژیان و بارودۆخی پەنابەران لە کەمپەکانیمانووس و نارۆ دەکات.