کوردستان میدیا: رێوڕسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ستۆکهۆڵم، پایتەختی سوید لە لایەن چەند رێکخراوێکەوە و بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه‌کانی کورد و کوردستانی به‌هاوکاری کومیته‌ی سویدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها یەکێتیەکانی ژنان، کوردان، لاوانی وڵاتی سوید، وه‌ک ساڵانی پێشوو، یادی ٦٩هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید بەرز و پیرۆز راگرت.
رێوڕەسمەکە بە سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب له‌لایه‌ن کوڕی مووزیکی یه‌کیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سوید و خولەکێک بیده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کورد و کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان لەلایەن بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکەوە بە خێرهاتنی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی هەموو حیزب و ڕێکخراوە سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنییەکان و هەروەها مێوانان و سەرجەم بەشداربوانی ڕێوڕەسمەکە کرا.
دواتر، په‌یامی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یه‌که‌م په‌یامی سیاسی ڕێورهسمهکهبوو که‌له‌لایه‌ن ئەنوەر کاکایی به‌رپرسی کومیته‌ی گشتی حیزب له‌وڵاتی سوید خوێندرایەوە.
پاشان ئەم حیزب و لایەنە سیاسییانەی خوارەوە پەیامیان خوێندەوە:
ـ برووسکەی پیرۆزبایی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ـ په‌یامی کومیته‌ی هاوکاریی هێزه سیاسییه‌کانی کورد و کوردستان
ـ پەیامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ
ـ پەیامی فیدراسیۆنی کۆمهلهکوردستانییهکان له‌سوئێد
ـ پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ پەیامی پێشمەرگە دێڕینەکان لەقی هەندەران
ـ پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی کوردان، ژنان، لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سوید
ـ پەیامی سازمانهای یارسان
له‌به‌شی پهیامهسویدی و ئوروپییه‌کاندا، ئەم ڕێکخراو و کەسایەتییانەی خوارەوە پەیامیان هەبوو:
ـ په‌یامی حیزبی سوسیالدێمۆكراتی سوید
ـ پەیامی سەرکان سکوێس ئەندام پارلەمانی سوید
ـ پەیامی حیزبی مودراتی سوید
ـ په‌یامی پارتی سه‌وزی سوید ژینگە
ـ کەسایەتی ناوداری فینلاندی دوکتور کریستینا کویڤۆنن
ـ شاندی گەورەترین کەنیسەی پارێزگای ستۆکهۆڵم
هەروەها ئەم حیزب و لایەنە سیاسی و فەرهەنگییانەی خوارەوە بە برووسکەی پیڕۆزباییەوە بەشدارییان کرد:
ـ پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان لیژنەی ناوچەی سوید
ـ پەیامی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ــ کومیتەی سوید
ـ ئەنجومەنی گۆڕان لە سوید
ـ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سوید
ـ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، کومیتەی سەرکردایەتی ئورووپا
ـ حیزبی شیووعیی کوردستان لە سوید
ــ حیزبی بیت نێهرین دێموکراتی لەقی ئورووپا
ـ پارتی سوسیالیستی کوردستان لە سوید
ـ پارتی دیمۆکراتیکی کورد لە سوید
ـ ئینسیاتیڤا کورد له‌ئه‌وروپا
ـ کۆمەڵەی گوڵان لە ستۆکهۆڵم
ـ کۆمەڵەی بە ساڵاچووەکان و کەم ئەندامان لە سوید
ـ عەزیز ئالیس کەسایەتی ناسراو لە سوید
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا رایگەیاند کە له‌دوتۆی پەیامە پێشکەش کراوەکاندا به‌گشتی له‌سه‌ر مەسەلەی کورد و پشتیوانی له‌مافی ره‌وای کورد و له‌ژێر پێ نانی مافی مرۆڤ له‌ئێران و به تایبه‌تی له‌کوردستانی ئێران و چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی ئاشتی له‌جیهان و ناوچه‌ی رۆژهەڵات و خاشه‌بڕ کردنی په‌تای تێرۆریزم، جەخت کرابوویەوە.
لەدوایین به‌شی رێوڕەسمەکەدا هۆنه‌رمه‌ندان، عەزیز سەفەری، قادر ئەلیاسی، ئیبراهیم زاخۆیی و نەجمەدین غوڵامی رێوڕەسمەکەیان رازاندەوە.
ژوان.ک