کوردستان میدیا: هەوڵەکانی بەرپرسانی ئەمنییەتی و نیزامیی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان بۆ سەرکوتی خەڵک بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامه.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرپرسانی ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، لە گوردانی شاری سنه دەیانەوێت لە ڕێگای نێونووسەوە خەڵکی خۆجێی لە تیپێکی نیزامیدا ڕێک بخەن.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئەو گوردانە بە خەڵکیان ڕاگەیاندووە، کە دەتوانن بێن لەو گوردانە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و ڕێک بخرێن.
بهرپرسانی سیاسی و ئهمنییهتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێڕان، بۆ سەرکوت و فەزای داپڵۆسێنەریی زیاتر لە کوردستان و بە مەبەستی پێشگرتن لە ئهگهری سهرههڵدانی ناڕهزایهتییەکان لە کوردستان، بنکە نیزامییەکانی خۆیان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرین پەرە پێداوە.
دوای جیگیربوونی هێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له شاخەکانی کێلەشین و قەندیل ڕێژیم بە شێوەیەکی جیددی دەستی داوەتە میلیتاریزە کردنی شارە و گوندەکانی کوردستان و کەش و هەوایەکی ئەمنییەتی توندی بە سەر شارەکانی کوردستاندا زاڵ کردووە.