کوردستان میدیا: فیلمی پێشمەرگە لە دەرهێنانی بێرنارد هێنری لێڤی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نمایش کرا.
شەوی ڕابردوو، لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئامریکا کاتژمێر ٢:٣٠ بە کاتی کوردستان فیلمی پێشمەرگە لە دەرهێنانی فیلسووفی فەرانسەوی بێرنارد هێنری لێڤی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نمایش کرا.
بێرنارد ھێنری لێڤی، لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند، جیھان ھەمووی قەرزداری كورد و پێشمەرگەیە و پێویستە بە زووترین کات ئەو قەرزە بدەنەوە. ناوبراو باسی لەوەش کرد کورد لە سەر ڕێگەی ڕاستە و مێژوو و ئەزموون سەلماندوویەتی کە لە کۆتاییدا ڕاستی و دادپەروەری سەردەکەوێت.
لێڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی كردەوە، كورد خیانەتی لێكراوە، بەڵام دۆخەكە درێژە ناكێشێت و دادپەروەری لە بەرژەوەندی كورد دایە و لە كۆتاییدا ئەو دۆخەی ئێستا بە قازانجی كورد دەشكێتەوە.
هێنری لە چەند تویتێكدا نووسیویەتی: ئەو دەیسەلمێنێت پەندی کوردی تەنیا چیاكان ھاوڕێمانن دروست نییە و كورد زۆر دۆستی نێودهوڵهتیشی ههیه، هەروەها ئەم فیلمە دەلاقەیەکی چوونەناوی پرسی كوردە بۆ ناو نەتەوە یەكگرتووەكان.
ھێنری لێڤی گوتویەتی: ئەو فیلمە بەڵگەنامەی ڕێزگرتن لە خەباتی پێشمەرگەیە.