کوردستان میدیا: سێرگی لاورۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه باسی لەوە کردووە، کە قەیرانی سووریە بەبێ بەشداریی کورد چارەسەر ناکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لاورۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیە، له پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا ڕایگه‌یاندووە، که كورد به‌شێكی سه‌ره‌كیی سووریەیه و هەتا ئێستەش وڵاته‌كه‌ی پشتگیری له به‌شداریكردنی كورد له دانوستانه‌كان ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه لەو پرێسکۆنفڕانسەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئا‌مریكا به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه لە سووریه كار ده‌كات و ئه‌وەش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته.
ئەو بەرپرسە باڵایەی ڕووسیه جەختی لەوە کردۆتەوە، کە پێویسته ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كانی نێو سووریە كه ڕۆڵیان له نێو قه‌یرانه‌كه‌دا هەیە، له‌به‌رچاو بگرێت.
ساڵی ڕابردووش، سێرگى ڕیابكۆڤ جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیه ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ خوازیاری ئەوەیە کە لایەنەکانی به‌شدار لە گفتۆگۆكانى سووریه بگه‌نه بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كۆماری فێدڕاڵ لە سووریەدا.
ماوەی چەند ساڵێکە کە کوردستانی ڕۆژئاوا فێدڕالیزمی ڕاگەیاندووە و بە شێوەی فێدڕالی ئیدارە دەکرێت.
سیستمی فێدڕالیزم لە کوردستانی ڕۆژئاوا هه‌ر یه‌كه له شارەکانی كۆبانێ، ده‌وروبه‌ری حه‌ڵه‌ب، عه‌فرین، جەزیره و حه‌سه‌كه لە خۆ ده‌گرێته‌وه.
ڕێژێمى سووریه و ئۆپۆزسیۆن تا ئێستەش سیستمى فێدڕاڵى ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ماوه‌ى ٧ ساڵه شەڕ لەو وڵاتە به‌رده‌وامه و هەندێک لە هێزه سیاسییه كوردستانییه‌كانى ڕۆژئاوا سیستمی فێدراڵی به چارهسهرییەكى گونجاو ده‌زانن.