کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، رێوڕه‌سمێک له وڵاتی فینلاند به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٢ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به ١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢ی زایینی ، کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ فینلاند به‌بۆنه‌ی کۆتایی کۆنگره‌ی ١٥ له شاری تورکوو رێوڕه‌سمێکیان به‌ڕێوه برد.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به راگرتنی یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێز محه‌ممه‌د بایه‌زیدی به‌رپرسی ته‌شکیلاتی کۆمیته‌ی حیزب له فینلاند، په‌یامی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی حیزب و یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان و لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکه‌ش کرد و دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز ماهیر نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌ندامی به‌شدار بووی کۆنگره، باسێکی سه‌باره‌ت به پلۆنۆمی پێش کۆنگره و کۆنگره‌ی پازده‌یه‌می حدک ئێران پێشکه‌ش کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا خالید فه‌رزانه نوێنه‌ری کۆمیته‌ی فینلاند له کۆنگره، باسێکی سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنی کۆنگرهی١٥ بۆ ئاماده‌بوان خسته‌ڕوو.
دواتر ده‌سته گوڵێکی پیرۆزبایی، پێشکه‌ش به نوێنه‌رانی به‌شداربووی کۆنگره کرا.