کوردستان میدیا: له‌سه‌ر بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئێرانی له وڵاتی فه‌ڕانسه، خۆپیشاندانێک به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به میوانداریی فه‌ڕانسه له حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رکۆماری ڕێژیمی ئێران، له مه‌یدانی ڕێپۆبلیک له شاری پاریس به‌ڕێوه چوو که حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له‌م خۆپیشاندانه‌دا وتاری پێشکه‌ش کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، له سه‌ر بانگه‌وازی چه‌ندین حیزب و لایه‌نی سیاسیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها چالاکانی مافی مرۆڤ و چەندین سه‌ندیکای فه‌ڕانسه، خۆپیشاندانێک به دژی سه‌ردانی حه‌سن ڕووحانی له مه‌یدانی ڕێپۆبلیک له پاریس به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چه‌ندین لایه‌نی دژبه‌ری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌نجومه‌نی کورده‌کانی دانیشتووی وڵاتی فه‌رانسه، چالاکانی مافی ژنان، کۆمه‌ڵی پشتیوانی کردن له زیندانیانی سیاسی، سه‌ندیکای سوودی فه‌ڕانسه، سه‌ندیکای سێ ئێف دی پێ، ئه‌و پارت و لایه‌نانه بوون که بانگه‌وازیان بۆ خۆپیشاندان به دژی سه‌ردانی سه‌رۆککۆماری ئێران بۆ فه‌ڕانسه کردبوو.
له خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، چه‌ندین وتار له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆپیشاندانهکهوە پێشکه‌ش کرا.
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له وتاری خۆیدا پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له ئێرانی خسته به‌رباس و گوتی؛ له سایه‌ی حکوومه‌تی ئێران‌دا، ژماره‌ی زیندانییه‌کان و ئێعدام کراوه‌کان زۆر زیادی کردووه.
شه‌ره‌فی هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه گرت و گوتی؛ سه‌یره که ده‌وڵه‌تێکی وه‌کوو فه‌ڕانسه که له لایه‌که‌وه بۆته ئامانجی هێرشی تیرۆریستانی داعش و له دژی ئه‌و گرووپه و له ئیئتلافی نێونه‌ته‌وه‌یی دژبه تێرۆریزم دایه، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه پێشوازی له کاربه‌ده‌ستانی وڵاتێک ده‌کا که پێشتر له داعش، به به‌ڵگه و سهنهدەوە کاری تیرۆریستییان ئه‌نجام داوه و به به‌رده‌وامییش پشتیوانیی له تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی کردووه و هه‌روه‌ها وته‌بیژی حیزبی دێموکرات ڕایگه‌یاند که؛ حیزبی ئێمه شانازی به‌وه‌وە ده‌کا که هه‌ر له سه‌رەتاوه نای به هاتنه سه‌رکاری ئه‌م ڕێژیمه گووتوه.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به هۆی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها چالاکیی ئه‌تۆمیی شاراوه و نهێنی، له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای جێهانیی و به تایبه‌ت ئەمریکا و ئورووپاوه، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو لەژێر گووشاردا بوو، بەڵام پاش ئه‌وه‌ی ئێران ملی بۆ ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان گرووپی ١+٥ و کۆماری ئیسلامی ڕاکێشا، گه‌مارۆ ئابووری و سیاسییەکانی، له سه‌ری هه‌ڵگیرا و ئێستاش کۆمه‌ڵگای جیهانی و له سه‌روویانه‌وه وڵاتانی ئەمریکا و ئورووپا، خه‌ریکی لابردنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای بازرگانی کردن له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کێبڕکێیه‌کی به‌رچاو له ناو وڵاتانی ڕۆژئاوادا ده‌ستی پێکردووه.
جێگای ئاماژه پێدانه که ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به هه‌ڵگرتنی ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزب، به‌شداریی چالاکانه‌یان له خۆپیشاندانه‌که‌دا کرد. ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا هه‌بوو.