پەرویز ڕەحیم قادر
بۆ شار...
كۆماری ئیسلامی به گشتی و به‌تایبه‌ت به ڕاشكاوانه ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی و ...هتد، به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و شۆڕشی چه‌كداری له ده‌وڵه‌تی به‌حرین ده‌كه‌ن، ته‌نیا به بیانوو و به‌هۆی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیبوون له ڕۆحانییهكی شیعه‌ی ئه‌و وڵاته...
به‌ڵام هاووڵاتیانی سه‌ربه‌رزی دانیشتووی شار له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان!
كۆماری ئیسلامیی ئێران مافی ژیانی له ڕۆڵه‌كانتان له شاخ سه‌ندۆته‌وه و پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی ئه‌و نیشتیمانه‌ی به‌بێ هیچ تاوانێك شه‌هید كردووه و ئایا ئێوه ده‌توانن بێده‌نگ بن؟
بۆیه ئه‌ركی نیشتیمانی و ته‌نانه‌ت مرۆیی ئێوه‌یه كه لانیكه‌م ئێوه‌ش به شێوه‌ی ئاشتیانه و به‌بێ توندوتیژی به شێوه‌ی ده‌ربڕینی سیمبۆلیكیش بێت پێكه‌وه له هه‌موو كوردستان ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی خۆتان ده‌رببرن و به پۆشینی جل و به‌رگی ڕه‌ش و یاخود ڕێپێوانی به‌كۆمه‌ڵ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و جێهێشتنی شار یان داخستنی دوكان و بازاره‌كان و...هتد، نیشان بده‌ن كه بێده‌نگ نین و ئه‌وانه ڕۆڵه‌ی ئێوه‌ن و خوێن بۆ ماف و ئازادی و سه‌ربه‌ستیی ئێوه ده‌ده‌ن.
له بیرتان نه‌چێت ئه‌وه كێشه‌ی شاخ و پێشمه‌رگه و تاران و كۆماری ئیسلامی نیه... ئه‌وه كێشه‌ی بێ‌ماف و ئازادیی كورد و داگیركاری و سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه...
دووباره ئه‌وه له بیرتان نه‌چێته‌وه كه ئه‌وه خوێنی بێگانه نیه له سه‌ر خاكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ڕێژرێت .. ئه‌وه خوێنی جگهرگۆشهكانتانه له شاخ...
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە